بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی دادوەریی ئەلبانیا رایانگەیاند کە گرووپی موجاهدینی خەلق، تیرۆریستیە و لێرەوە بەدوا مریەم ڕەجەوی سەرکردەی ئەم گرووپە بۆی نییە بێتە ناو ئەلبانیا.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایان کرد کە دادگای بەرەنگاریی تیرۆریزمی ئەلبانی دوای ئەوەی بەڵگەی لە سەرکردایەتی ئەم گرووپە تیرۆریستیە وەدەست هێنا کە ڕێبەرایەتی تیمێکی ترسناکی کردەوەی تیرۆریستی لە ناوخۆی ئێران کردووە، رێگەیان لێگرت بێتە ناو وڵاتەکەیان.
شیاوی ئاماژەیە مریەم ڕەجەوی مانگی مەی ئەمساڵ لە کاتی پاکسازی کەمپی ئەم باندە تیرۆریستیە لە تیرانا لە لایەن پۆلیسی دژە تیرۆریزمی ئالبانی ؛ بەرەو فەڕەنسا هەڵات.
Your Comment